نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 19/02/2018‌ :: 2021‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی شوباتی 2018، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 122 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەراورد بە دوێنێ دابه‌زینى  به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 122 هەزار و 900 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".
 
بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 122 هه‌زار و 900 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 152 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 172 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 26 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار و 500 دیناره‌.

دوێنێش نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار و 350 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 153 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 172 هه‌زار و 750 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 26 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار و 500 دیناره‌.ه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure