كەشناسی لەسەر شەپۆلی بارانبارین زانیاری نوێ بڵاودەكاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 19/02/2018‌ :: 9432‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە شەپۆلى بارانبارین کۆتایى دێت و بەرپرسى بەشى پێشبینیش  لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەڵێت "رۆژى هەینى شەپۆلەکە دەستپێدەکاتەوە".

 
بژار ئەکرەم، بەرپرسى بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 19ى شوباتى 2018، بە بەدواڕۆژى راگەیاند "لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاریگەری ئەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لەهەرێمی کوردستان کردووە نامێنێت".

 وتیشى "پێشبینى دەکرێت رۆژی هەینی هەرێمی کوردستان بکەوێتەوە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و ماوەى چەند رۆژێک بەردەوام بێت".

باسى لەوەشکرد، پێشبینى دەکرێت لەو شەپۆلەدا بە بەراورد بە شەپۆلەکەی ئەمچەند رۆژەی رابردوو کەمتر باران ببارێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure