بەهۆی بارانبارینەوە رێگەی نێوان دوو پارێزگای ھەرێم داخرا

هەواڵ / کوردستان :: 18/02/2018‌ :: 1433‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە قەزای ئاکرێ رایگەیاند، بەھۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە ئەمشەو 18ـی شۆباتی 2018 رێگەی ھاتوچۆی نێوان پارێزگای دھۆک و ھەولێر داخرا.


رائید فیراس یاسین، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە قەزای ئاکرێ بە دواڕۆژی راگەیاند "بۆ ماوەی دوو کاتژمێرە رێگەی سەرەکی نێوان دھۆک -ھەولێر لە سەر پردی چەمە لە ئاکرێ داخراوە".

وتیشی "بەھۆی باراینی بارانێکی زۆر و بەرزبوونەوەی ئاوی روباری زێی گەورە، ھاتوچۆ لەو ناوچەیە نەماوە".

ئاماژەی بەوەشدا، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە قەزای ئاکرێ لە ئامادەباشیدان و تائێستا ھیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure