ئەردۆغان : لە سەردەمی ئۆبامادا هەڵخەڵەتێندراین

هەواڵ / جیهان :: 19/02/2018‌ :: 248‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سەرۆکی تورکیا رەخنەی لە ئیدارەی پیشوی ئەمریکا گرت و بە جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانی تۆمەتباری کرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) لە میانەی کۆگرەی پارتەکەی لە شاری ئەنکەرە وتارێکی پێشکەش کرد و هێرشی کردە سەر ئەمریکا.


ئەردۆغان لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکەی عەفرینەوە وتی"لە سەردەمی ئۆبامادا هەر هەڵدەخەڵەتێندراین. ئەو نەیدەزانی تیرۆریستان ئەگەر موشەک بگرنە خاکەکەمان و کوژراویشمان هەبێت سەبر ناکەین. نزیکەی ١٠٠ کەسمان لێ کوژرابوو. چەقۆکە گەیشتە سەر ئێسقان، هەربۆیە لە شەوێکدا پەلامارماندا"


سەبارەت بە ئەمریکاش وتی"بەڵێنەکانی دەیاندا جێبەجێ نەدەکران. لەپشتمانەوە کارەکان پێچەوانە دەکران. سەرەتا با هەڵەکانیان راست بکەنەوە پاشان داواکاریمان لێ بکەن"
وەرگێڕانی:  کامەران ئەحمەد   



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە