"له‌پارێزگایه‌كی هه‌رێم و 28 قه‌زا و ناحیه‌ مه‌ترسی وشكه‌ساڵی نه‌ماوه‌"

هەواڵ / ئابوری :: 18/02/2018‌ :: 525‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى بەردەوامیی بارانبارین لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، مەترسی وشکەساڵی له‌مساڵدا نه‌ماوه‌.

شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ى شوبات بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "بەپێی خشتەی بارانبارینى، کەشناسی و ب.گ کشتوکاڵی سلێمانی کە لە ٢٩ وێستگە تۆماری کردووە، خۆشبەختانە لەوشکەساڵی ژینگه‌یه‌یی دەرچووین".

راشیگه‌یاند "ئەو شەپۆلی بارانبارینە کاریگەری تەواوى ھەبووه‌ لەسەر نەھێشتنی وشکەساڵی و تەقینی سەرچاوەکانی ئاو و زۆربوونی ئاو لە ناوچەکانی کوردستان".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure