نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 18/02/2018‌ :: 210‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشەممە 18ی شوباتی 2018، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 123 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەراورد بە دوێنێ دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 123 هەزار و 350 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".
 
بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار و 350 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 153 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 172 هه‌زار و 750 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 26 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار و 500 دیناره‌.

دوێنێش نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار و 400 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 153 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 173 هه‌زار دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 26 هه‌زار دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار و 500 دیناره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure