باران پرۆژەی ئاوی تەقتەق - کۆیەی لەکارخست

هەواڵ / کوردستان :: 18/02/2018‌ :: 713‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، مادح جەمال  
بەھۆی زۆریی رێژەی بارینی باران، زێی بچوک بۆتە قوڕاو و لیتە و بەھۆیەوە پرۆژەی ئاوی تەقتەق کە پێداویستی لە 60%ی شاری کۆیە دابیندەکات لەکارکەوت.

محەمەد فەقێ، بەڕێوەبەری ئاوی کۆیە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ى شوبات بە دواڕۆژی راگەیاند، ئەمڕۆ پڕۆژەی ئاوی تەقتەق لەکارکردن کەوت کە ئاو بۆ گەڕەکەکانی کەکۆن ـ ئیسکان ـ دڵدار ـ جەوهەراوە ـ عەلیاوە ـ قەڵات ـ قشڵە ـ بایزاغا ـ بازاڕ هەردوولاـ بەفری قەندی ـ هەواوان) دابیندەکات.

وتیشی "تا ئەوکاتەی باران بەردەوامبێ و زێی بچوک قوڕاو بێت ناتوانین ئاو لە تەقتەقەوە بھێنین".


پرۆژەی ئاوی تەقتەق راستەوخۆ ئاو لەزێی بچوک وەردەگرێت و دواتر بە شەب و کلۆر خاوێن دەکرێتەوە، بۆیە لەگەڵ بارینی باران بەشێک لەشاری کۆیە بێ ئاو دەبێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure