زۆرترین رێژه‌ی بارانبارین له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو تۆماركراوه‌

هەواڵ / کوردستان :: 18/02/2018‌ :: 1113‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایکرد، زۆرترین رێژەی بارانبارین له‌هه‌رێمی كوردستان له‌مساڵدا له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراوه‌ و سه‌نته‌ری شاری سلێمانیش زۆرترین رێژه‌ی تۆماركردووه‌ كه‌ 131 ملیمه‌.

بژار ئه‌كره‌م، لێپرسراوی به‌شی پێشبینییه‌كان له‌ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ى شوباتى 2018 به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند "زۆرترین رێژەی بارانبارین له‌هه‌رێمی كوردستان له‌مساڵدا له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراوه‌ به‌جۆرێك رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردوو لە هەولێر  51.1 ملم باران باریوە، لە سلێمانی 131.8ملم، لە دهۆک 7.6 ملم، له‌ کەرکوکیش 23.4 ملم، پارێزگای هەڵەبجەش 105.4 ملم باران باریوە.

به‌وته‌ی ناوبراو، كۆی گشتی بارانبارین له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێم نزیكبۆته‌وه‌ له‌ رێژه‌ی پارساڵ و له‌ هه‌ندێ شوێنیش رێژه‌كه‌ تێپه‌ڕی كردووه‌.

به‌رپرسی به‌شی پێشبینییه‌كان ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد، ئه‌مڕۆ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان هه‌ورو باراناوی ده‌بێت و به‌ رێژه‌ی جیاواز و له‌كاته‌ جیاوازه‌كاندا باران ده‌بارێت، به‌ڵام رێژه‌ی بارانبارین به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژی ڕابردوو زۆر كه‌متر ده‌بێت.

راشیگه‌یاند "به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله‌ی له‌ ده‌ریاری سوور و ده‌ریاری سپی ناوه‌ڕاستەوە هاتووە، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ كه‌شوهه‌وا گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و ئاسمان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور به‌تایبه‌ت له‌ دوای كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران هه‌یه‌".

ڕێژه‌ی بارانبارین له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوو له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم:



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure