لەناوچەیەکی هەرێمی کوردستان سبەی کرایە پشووی فەرمی

هەواڵ / کوردستان :: 17/02/2018‌ :: 12536‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دەشتی ئەنوەر
بە پشتبەستن بە راپۆرتی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم کە ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان کراوە و تیایدا پیشبینی بارانبارینی زۆر و ئەگەری روودانی لافاوی کردووە، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا سبەی بکاتە پشووی فەرمی.

هەڤاڵ ئیبراهیم، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە دواڕۆژی ڕایگەیاند  "بە پێی ئەو ڕاپۆرت و پێشبینیانەی بە دەستمان گەیشتووە سەبارەت بە ڕێژەی بارانبارین و دروستبوونى لافاو، ئیدارەی گەرمیان سبەینێ یه‌كشه‌ممه‌ى کردە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا جگە لەفەرمانگە خزمەتگوزارییەکان".

وتیشی "داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە ماڵەکانی خۆیاندا بن و ئەگەر پێویست نەبوو لە ماڵەکانیان نەچنەدەرەوە".

 

ژ.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure