یەکێتی مامۆستایان پەیامێک ئاڕاستەی کەسوکاری قوتابیان دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 17/02/2018‌ :: 3810‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
به‌رپرسێكى یەکێتی مامۆستایان رایده‌گه‌یه‌نێت تائێستا بایکۆتی خوێندن لە قوتابخانەکانى شاری سلێمانی بەردەوامەو  پەیامێکیش ئاڕاستەی کەسوکاری قوتابیان دەکات.


سەنگەر فایەق، جێگری سه‌رۆكى لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەربارەی وەڵامدانەوەی حکومەت بۆ داواکاری مامۆستایانی سلێمانی بەدواڕۆژی وت "تائێستا حکومەت وەڵامی مامۆستایانی سلێمانیان نەداوەتەوە کە بایکۆتیانکردووە، بە دڵنیایشەوە ئەگەر حکومەت بە زوویى وەڵامنەداتەوە و چارەسەری کێشەى موچە نەکات، کاریگەری لەسەر خوێندن ده‌بێت، ئەوەش لە ئەستۆی مامۆستا نییە".

وتیشی "له‌ئەستۆی حکومەتە لە لایەک و لە لایەکى ترەوە کەسوکاری خوێندکارانیش بەرپرسن، چونکە تائێستا هیچ هەڵویستێکیان نییە و بێدەنگن و پێویستە هاوشان لەگەڵ مامۆستایان ئەوانیش بەشداری نارەزاییەکان بن و ببنە بەشێک لە فشار بۆ جێبەجێکردنى داواکارییەکانى مامۆستایان و دەستپێکردنەوەى دەوام و نەفەوتاندنى ساڵێکى خوێندنى خوێندکاران و قوتابیان".

دەربارەی مەترسی ھەژمارنەکردنی ساڵێکی خوێندن لە سلێمانی دەڵێت " تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە، بۆ بە کەوتن هەژمارکردنى ساڵى خوێندن".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە