کەشناسی لەسەر وشکەساڵی رونکردنەوە دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 18/02/2018‌ :: 10267‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێژەیەکی باش باران باریوە لە چەند رۆژی راربردودا، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە وشکەساڵی نیە، چونکە کات و وەرزی بارانبارین بریار لەسەر وشکەساڵی دەدەن نەوەک رێژەی بارانبارینەکە.


لەڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستاندا ئەوە هاتووە "بەدڵنیایی مه‌ترسی وشكه‌ساڵی لاوازبوه، بەهۆی بارانبارینی چەند رۆژی رابردو، بەڵام وشکەساڵی بۆ کشتوکاڵ کات و وەرزی بارانبارینەکە دیاریدەکات، نەوەک ئەو رێژە بارانەی کە دەبارێت".

ئەوەشهاتووە "ئەگەر لەچەند کاتێکی ساڵدا زەوییە کشتوکاڵییەکان پێویستیان بە ئاوە، ئەگەر باران بێت ئەوا وشکەساڵی کۆتایی دێت، بە پێچەوانەشەوە ئەگەر لەکاتی پێویست نەیەت ئەوا بۆ کشتوکاڵ سودی نابێت تەنیا بۆ گلدانەوەی بەنداوەکان و ئاوی ژێرزەوی سودی دەبێت".

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە سلێمانی هەمان ئەندازەی ساڵی رابردوو باران باریوە، ئەگەر بێت و زیاتر ببارێت ئەوا زیاتر لە ساڵی رابردوو دەبێت، بەڵام لەهەولێر و دهۆک هێشتا نزیکەی ٥٠ ملم ماوە بگاتە ساڵی رابردوو.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە