كه‌شناسی ڕێژه‌ی بارانبارین له‌ 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/02/2018‌ :: 1583‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە لەناو سەنتەری دوو پارێزگای هەرێم و چەند قەزا و ناحیەیەك زۆرترین رێژەی بارانبارین تۆمار كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایکرد، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی بارانبارین له‌ قه‌زاكانی ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار و  پێنجوێن و ناحیه‌ی بیاره ‌و ته‌وێڵه ‌و سه‌نته‌ری هه‌ردوو  پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌ركوك بووه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایده‌كات، ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لەشاری هەولێر  12.8 ملم باران باریوە لەسلێمانی 35.4 ملم، لەدهۆک 1.6 ملم، له‌ کەرکوکیش 28.4 ملم، پارێزگای هەڵەبجەش 47.6 ملم باران باریوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە