دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف
به‌هۆی زۆری رێژەی باران بارینەوە لە قەزای چەمچەماڵ ئەگەری دروست بوونی لافاو هه‌یه، شاره‌وانی قەزاکەش هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیان و تیمهکانیشی ده‌خاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
له راگه‌یاندراوێکی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵدا که وێنه‌یه‌کی بۆ دواڕۆژ نێردراوه هاتووه "به‌گوێری پێشبینیه‌کانی که‌شناسی ئه‌گه‌ر هه‌یه رۆژانی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر باران ببارێت و به‌وهۆیه‌وه لافاو دروست ببێت".
شاره‌وانی داوا له هاوڵاتیانی و دووکان و شوێنه گشتی و بازرگانییه‌کان ده‌کات، (مه‌نهۆڵ)ی ئاوه‌ڕۆی بهردهمهکانیان پاک بکه‌نه‌وه و ئاماده‌کاری بۆ بکه‌ن تا به‌دووربن له مه‌ترسی و زیانه‌کانی لافاو.
له‌کۆتایی راگه‌یاندراوه‌که‌شدا ده‌ڵێن " سه‌رجه‌م تیمه‌کانی شاره‌وانی له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و داوا له‌هاوڵاتیانیش ده‌که‌ین له‌هه‌ر حاڵه‌تێکی نه‌خوازراو و به‌په‌له‌دا تیمه‌کانمان ئاگادار بکه‌نه‌وه تا به‌ده‌نگیانه‌وه بچن".
به‌پێی زانیارییه‌کانی فه‌رمانگه‌ی که‌شناسی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مساڵ بڕی 167 ملم باران باریوه و به‌رێژه‌ی 94.3 ملم به‌راورد به ساڵی رابردوو که‌متره که پار ساڵ وه‌کو ئه‌مڕۆ 261.3 ملم باران باری بوو.