کەشناسى هۆشدارى لە دروست بوونى لافاو دەدات

هەواڵ / کوردستانی :: 16/02/2018‌ :: 20718‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم پێشبینى لافاوى لە پارێزگاکانى سلێمانى و کەرکوک و ئیدارەى گەرمیان راگەیاند.


بژار ئەکرەم، بەرپرسى بەشى پێشبینى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم ئەمشەو 16ى شوباتى 2018، بە دواڕۆژى راگەیاند " له‌ ئه‌نجامى به‌رده‌وامى نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور پێشبینى ده‌کرێت تا سبه‌ى به‌یانى رێژه‌ى باران بارین زۆر بێت و پێشبینى لافاو دەکرێت".

وتیشى "لە ناوچەکانى پارێزگاى سلێمانى و کەرکوک و ئیداره‌ى گه‌رمیان ناوچەکانى خانەقین و خورماتوو پێشبینى دەکرێت  25 تا 30 ملم بارانى دیکه‌ ببارێت ئەمەش لافاو دروست دەکات".

سەبارەت بە پارێزگاى هەولێر، بژار رونیکردەوە، کە لەناوچە شاخاویەکانى هەولێر زیاتر لە 25 ملم باران پێشبینى دەکرێت ببارێ، بەڵام پارێزگاى دهۆک کەمتر دەبارێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure