باران رێگایه‌كى سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر و سلێمانى داخست

هەواڵ / کوردستان :: 16/02/2018‌ :: 8633‌ جار بینراوە

دوارۆژ، مادح جه‌مال
باران بارینی چه‌ند رۆژی رابردوو، ئاستى به‌نداوی سماقوڵی به‌رز کردووتەوەو به‌هۆیه‌وه‌ رێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر و سلیمانى داخرا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی كۆیه‌ش ریگایه‌كى لاوه‌كی كردۆته‌وه‌، بەڵام گرفتی بۆ ئۆتۆمبێلە بارهه‌ڵگره‌كان دروستکردووە.


زاهیر محمد به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی كۆیه‌ به‌ دوارۆژى راگه‌یاند "رێگای سماقوڵى له‌ ئیستادا گیراوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ى له‌ گوندی سماقوڵی كاره‌كانى به‌نداوه‌كه‌ ته‌واو بووه‌ ئاو گل ده‌درێته‌وه‌، بەڵام بەهۆی تەواونەکردنی پردەکەیەوە ئاوێکی زۆر لەسەر رێگای سەرەکی نێوان هەولێر-سلێمانی کۆبووەتەوەو رێگاکەی داخستووە".


وتیشی "رێگایه‌كى لاوه‌كی كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌نها ئۆتۆمبێلی بچوك به‌زه‌حمه‌ت پێیدا تێپه‌رده‌بێت  و ئۆتۆمبێله‌ باره‌هه‌ڵگره‌كانیش ده‌بێت بچنه‌وه‌ رێگای سكتان یاخود رێگای كۆیه‌".

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure