ڤایرۆسێکی کوشندە دارستانی رانیە دەگرێتەوە

هەواڵ / Published :: 17/02/2018‌ :: 404‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، محەمەد مستەفا
ڤایرۆسێکی کوشندە لە دارستانی قەزای ڕانیەی بڵاوبووەتەوەو بەڕێوبەری کشتوکاڵی ڕانیەش دەڵێت گەر چارەسەری خێرا بۆ ڤایرۆسەکە نەکرێت ئەوا دارستانەکە ڕووبەڕووی لەناووچون دەبێتەوە.


ساڵح حوسێن بەڕێوبەری کشتوکاڵی ڕانیە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "ماوەی مانگێکە بەشێک لە دارەکانی دارستانی رانیە توشی ڤایرۆسێکی کوشندە بوونەتەوە کە بە ڤایرۆسی لەناوبەری چڵە پۆپ ناسراوە و بەشێکی زۆری داری دارستانەکەی رووبەڕووی زەردبوون و وشک بوون کردۆتەوە".

وتیشی "ڤایرۆسەکە بەهۆی گەرما و وشکە ساڵیەوە سەرهەڵدەدات، ئەمساڵێش هەردوو بارودۆخەکە ڕوویکردە هەرێمی کوردستان بۆیە ڤایرۆسەکەش بەم جۆرە بڵاوبووەتەوە و بۆیە پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ و شارەوانی بەزوترین کات هەوڵی لەناوبردنی ڤایرۆسەکە بدەن".

باسی لەوەشکرد "هۆکارێکی تری ڤایرۆسەکە کەم خزمەتکردنی دارستانەکەیە کە لە پێش قەیرانی دارایی 480 کارمەند سەرقاڵی خزمەتی دارستانەکە بوون بەڵام لە ئێستادا دارستانەکە 13 کارمەندی هەیە".

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure