توركیا ڕۆژنامه‌وانه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ ئازاد ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 17/02/2018‌ :: 158‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایده‌كات، ڕۆژنامه‌وانه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی كه‌ ماوه‌ی ساڵێكه‌ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ ئازادده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ی شوبات، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند "ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بكه‌ین كه‌ له‌ چه‌ند خوله‌ك و كاتژمێری داهاتوودا رووده‌دات". 

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ دینیز یوجیل، په‌یامنێره‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی دی فیلت، كه‌ ماوه‌ی ساڵێكه‌ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، ئازادده‌كرێت.

 

وته‌بێژه‌كه‌ سوپاس دادگای توركیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، زیگمار گابریل كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ زۆرانه‌ی كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دابووی بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێگه‌ چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌. 

پێشوتریش ڕۆژنامه‌ی دی فیلت له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خی له‌ تویته‌ر نوسیبووی كه‌ له‌ كۆتاییدا دادگا بڕیری ئازادكردنی دینیز یوجیلی ده‌ركردووه‌. 

 

وەرگێڕانی: محەمەد نەجمەدین 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure