دوای سێ كاتژمێر، كۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و سەرۆك كۆماری توركیا كۆتاییهات

هەواڵ / جیهان :: 15/02/2018‌ :: 214‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی شوبات، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە لەگەڵ ریکس تێلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوویەوە و تاووتوێی دۆخی عەفرین و یەپەگە کراوە.

کۆبوونەوەکە زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاندووە و جگە لە هاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ یەپەگە، پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتیش قسەی لەبارەوە کراوە، چاوەڕێشدەکرێت سبەینێ تیلەرسن جارێکی دیکە لەگەڵ مەولوود چاوش ۆغلۆی هاوتای کۆبێتەوە.
بەپێی راپۆرتە هەواڵییەکان، ئامانج لەسەردانەکەی تێلەرسن بۆ ئەنقەرە، هێورکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە کە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی هێرشی تورکیاوە بۆ سەر شاری عەفرین ئاڵۆزی بەخۆوە بینی.

راپۆرتە هەواڵییەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە ئاستی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا هاوشێوەی ئاڵۆزییەکانی نێوانیانە لە ساڵی 2003-دا کاتێک تورکیا رێگەی نەدا ئەمریکا خاکەکەی بەکار بێنێت بۆ هێرشکردنە سەر عێراق و هۆکارەکەی پشتیوانی سوپای ئەمریکا بۆ هێزە کوردییەکانی رۆژئاوا، هاوکات باسی بارودۆخی مینبجیش کراوە.

 

پێش سەردانیکردنەکەی بۆ تورکیا، تێلرسن لە پایتەختی لوبنانەوە رایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی "چەکی قورسی بە هێزەکانی سوریای دیموکرات نەداوە تا لێیان وەربگرێتەوە وەکو ئەنقەرە بانگەشەی بۆ دەکات".

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی دوو رۆژە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە چاوەڕوان دەکرێت رۆژی هەینی لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلۆ هاوتا تورکییەکەی کۆبێتەوەو تاوتوێی کێشەی عەفرین و دواین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکەن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure