ناوى كاندیده‌كانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌ پارێزگاكانى هه‌رێم ئاشكراكرا

هەواڵ / کوردستان :: 15/02/2018‌ :: 1332‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكانى (هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك) 15 كه‌سى كاندیدكردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق.

هاوژین عومه‌ر، به‌رپرسى ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان، به‌ دواڕۆژى وت، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌ دوو لیست به‌شدارى ده‌كه‌ین، له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ره‌به‌خۆ و له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌ لیستى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ گۆڕان و هاوپه‌یمانى به‌شدارده‌بین.

وتیشى "له‌ سلێمانى حه‌وت كاندیدمان ده‌بێت كه‌ (ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید) سه‌رۆكایه‌تى لیسته‌كه‌ ده‌كات، له‌ هه‌ولێریش پێنج كاندیدمان ده‌بێت كه‌ (زانا رۆستایى) سه‌رۆكى لیست ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌ دهۆك سێ كاندیدمان ده‌بێت كه‌ (سوار عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم) سه‌رۆكى لیسته‌كه‌ ده‌بێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "پێمانباش بوو كاندیدمان زۆر ‌و بۆر نه‌بێت، به‌ڵكو به‌ باشمانزانى كاندیدمان كه‌م بێت و ده‌نگه‌كانمان زۆر په‌رۆش و بڵاونه‌بێته‌وه‌".

ناوى كاندیده‌كان:
پارێزگاى سلێمانى:
1- ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید
2- دارا محه‌مه‌د ئه‌مین
3- ئاشتى عه‌بدوڵا مه‌حمود
4- عه‌بدوڵا ئیبراهیم وسو
5- ساڵح حه‌مه‌ڕه‌شید ئه‌حمه‌د
6- كامه‌ران فه‌تاح
7- سروه‌ عه‌بدوڵا

پارێزگاى هه‌ولێر:
1- زانا سه‌عید رۆستایى
2- سه‌لیم شوشكه‌یى
3- قومریه‌ محه‌مه‌د به‌رزنجى
4- ئومێد مسته‌فا عه‌بدوڵا
5- دڵشاد ئه‌حمه‌د شه‌ریف

پارێزگاى دهۆك:
1- سوار عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم
2- عامر جه‌مال
3- زه‌یتون خالید



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە