نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 15/02/2018‌ :: 509‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی شوباتی 2018، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 123 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەراورد بە دوێنێ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 123 هەزار و 400 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 123 هەزرار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکرا".
 
بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار و 400 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 154 هه‌زار دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 173 هه‌زار دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 25 هه‌زار 750 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار دیناره‌.

دوێنێش نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار و 700 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 153 هه‌زار دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 172 هه‌زار دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 25 هه‌زار 500 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار دیناره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure