نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

هەواڵ / کوردستان :: 15/02/2018‌ :: 355‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسادا رایده‌گه‌یه‌نێت دۆمینیک ماس، کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە شاری هەولێر باسی لە گرنگی هاتنی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ هەولێر کردووە و سوپاسی فەرەنسای گەیاندوە بە گەلی کورد و پێشمەرگە.


لەراگەیاندراوێكدا نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسادا، کە دوێنێ چوارشەممە ١٤ شوبات بڵاوکردۆته‌وه‌، تیاداهاتووە، دۆمنیک ماس رایگه‌یاندوه‌ کە فەرەنسا بە ئاشکرا بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تالەبانی وتووە، کە فەرەنسا دۆستەکانی بەتەنیا جێناهێڵێت" .

باسى له‌وه‌شكردوه‌ كه‌ فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە هاندانی هەولێر و بەغدا بۆئەوەی لە رێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ کێشەکانی نێوانیان چارەسە بکەن، چونکە ئاشتەوایی نەتەوەیی لە عێراق بۆ فەرەنسا زۆر گرنگە.

باسى له‌وه‌شكردوه‌ کە لە سەرەتای شەڕی داعشەوە فەرەنسا هاوکاری سەربازی و ماددی مرۆیی پێشکەشی هەرێمی کوردستان و عێراقی کردووە و لەوچوارچێوەیەشدا تا ئێستا فەرەنسا 70 ملیۆن یۆرۆی لە هاوکارییەکانی  لە گشت بوارەکاندا خه‌رجكردوه‌".
 
لەکۆتایی راگەیاندراوەکەدا، ئەوە رونکراوەتەوە، کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر داخستنی فڕۆکەخانەکانی بە کاریگەری نەرێنی لەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ناوبردوە، بۆیە بۆ ئێمە گرنگە بەغدا فڕۆکەخانەکان بکاتەوە".

رۆژی ١٢ شوبات وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دواى بینى حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌ به‌غدا، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردوو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى كۆبۆوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە