"به‌ڵێنه‌كان كۆنفرانسى كوه‌یت بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى عێراق گه‌یشته‌ 30 ملیار دۆلار"

هەواڵ / عێراق :: 14/02/2018‌ :: 194‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوه‌یت، له‌ كۆنگریه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، عێراق له‌لایه‌ن وڵاتانى كۆمه‌كبه‌خش، به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى پێدرا، كه‌ بڕى 30 ملیار دۆلاری وه‌ك وه‌به‌رهێنان بۆ بواره‌كانى ژێرخان و ئاوەدانکردنەوەی عێراق پێشكه‌ش بكه‌ن.

شێخ سه‌باح خالید ئه‌لسه‌باح، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوه‌یت  ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14ى شوبات، له‌ كۆتا رۆژى كۆنگره‌ى بنیاتنانه‌وه‌ى عێراق، كه‌ له‌ كوه‌یت به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاند، وڵاتانى به‌شدارى بووى كۆنگره‌ به‌ڵێنیناندا بڕى 30 ملیار دۆلار هاوكارى عێراق بكه‌ن بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى عێراق و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌و شارانه‌ى به‌هۆى شه‌ڕى داعش زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

هاوكات ئیبراهیم جه‌عفه‌رى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له‌ كۆتایی كۆنگره‌كه‌ رایگه‌یاند "بڕى ئه‌و پارانەی  پێشكه‌ش كراوه‌، پێویستییه‌كانى عێراق پڕناكاته‌وه‌".

  ئه‌نتۆنیۆ گۆتیریش ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانیش وتى" كۆنگره‌كه‌ سه‌ركه‌وتنى كه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنان".
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە