بۆ پاڵپشتى عه‌فرین كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى حزبه‌كان ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 14/02/2018‌ :: 299‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
ئەندامێكى ئەنجومەنی باڵای كۆنگرەی نەتەوەیی كورد (كه‌نه‌كه‌) رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆئه‌وه‌ى دژى په‌لاماره‌كانى ده‌وڵه‌تى توركیا بوه‌ستینه‌وه‌ پێیوسته‌ سه‌رجه‌م حزبه‌كان هه‌ڵوێستى روونیان هه‌بێت، ده‌شڵێت "داواكارین حزبه‌كان رێگرى نه‌كه‌ن بۆ خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى له‌ هه‌رێم".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14ى شوباتى 2018، له‌ باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان، كۆنگرەی نەتەوەیی كورد لەبارەی هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان و كانتۆنى عه‌فرین لەگەڵ پارت و حزبە سیاسییەكانى هه‌رێمى كوردستان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى كۆبوونه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نیشتمان كه‌مال، ئه‌ندامى ئەنجومەنی باڵای كۆنگرەی نەتەوەیی كورد (كەنەكە) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیاردرا به‌ دروستكردنى لێژنه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنى خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ پاڵپشتى رۆژئاواى كوردستان، به‌ڵام نابێت خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌ حزبى بكرێت".

 وتیشى "له‌ ماوه‌یه‌كى نزیكدا خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ عه‌فرین ئه‌نجامده‌درێت و داواكارین له‌ حزبه‌كان به‌ گڕوتینه‌وه‌ به‌شدارى بكه‌ن و داواش ده‌كه‌یه‌ن هیچ حزبێك رێگرى له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ نه‌كات".

ماوه‌ى 25 رۆژه‌ سوپاى توركیا به‌چه‌ندین شێواز هێرشى بۆ سه‌رۆ رۆژئاواى كوردستان و كانتۆنى عه‌فرین ده‌ستپێكردووه‌و تائێستا به‌رده‌وامه‌.
  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure