25 رۆژە ئیرادە و ئازایەتی ژنانی عەفرین لە لووتكەدا

هەواڵ / کوردستان :: 14/02/2018‌ :: 223‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی ئەمڕۆی بەشێک لە رۆژنامە کوردییەکان.

 
كوردستانی نوێ‌:
- كوردستانییەكان: سێ‌ سەرۆكایەتییەكە (بودجە) تاوتوێ‌ دەكەن
- پێشبینیەكان بۆ ساڵی 2018 لە رۆژهەڵاتی ناڤین
- وەزیری دەرەوەی فرەنسا: پشتگیری لە چارەسەری كێشەكانی هەولێر و بەغدا دەكەین
- 25 رۆژە ئیرادە و ئازایەتی ژنانی عەفرین لە لووتكەدا
- كاڵێ‌ ئەمین یەكەم كچە فۆتۆگرافەری باشووری كوردستان لە عەفرینە
- ژن و كار: خواردنگە بچووكەكەی خاتوو ڤیان
- لە ساڵی 2017 دا 11 كچ لە خانەكانی ساوایان و نەوجەوانان ژیانیان بەسەر بردووە
- ژنان و ژینگە پەیوەندییەكی لێكدانەبڕاو
- ناسك شێخ سەلمان: ژنێكی ئەندازیار، وێنەكێش و دەستڕەنگینێكی لێهاتوو
- دوو تابلۆ بۆ باراك ئۆباما و هاوسەرەكەی
- ئەمستردام، بە چالاكیی هونەریی پشتگیریی عەفرین دەكرێت

خەبات:
- خەزعەلی: لە شەڕی داعش، تا هەولێر نەكەوتە مەترسی ئەمریكا نەهاتەپێشەوە
- كورد و سوننە جارێكی دیكەش بایكۆتی پەرلەمانیان كرد
- پەرلەمانتارێكی كوێت: حكوومەتی عێراق فاشیلە و نابێت پارەی بخرێتە دەست
- دەستلەكاركێشانەوەی وەزیرەكانی یەكگرتوو پەسەند دەكرێت
- ئەلحوێت: واشنتن هێز رەوانەی ناوچە كێشە لەسەرەكان دەكات
- ئەمریكا بڕی 5،7 ملیار دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش تەرخان دەكات
- پشتیوانیی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان زۆرێك لە هاوكێشەكان دەگۆڕێت
- روسیا: بەبێ‌ كورد قەیرانی سووریا چارەسەر نابێت
- سعوودیە: لەمەودوا ئافرەتان دەتوانن لە سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی كار بكەن
- ئەمریكا بنكەی سەربازی لە نزیك سنوورەكانی عێراق و ئێران دادەمەزرێنێت
- ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پەیامێك ئاراستەی حەیدەر عەبادی دەكات
- پڕۆژە یاسای زیادەڕۆیی لەسەر موڵكی دەوڵەت بە كۆی دەنگ پەسەند كرا
- بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی كوردستان: مەترسیی وشكەساڵی نەماوە
- گرێبەستی كشتوكاڵی عەرەبە هاوردەكانی سەردەمی بەعس هەڵدەوەشێنرێتەوە
- كچەكا ئێزدی یا 12 سالی ژ ڕەقە تێ‌ ڕزگاركرن
- كەمترین زێدەڕۆیی لە سنووری ناحیەی خورماڵ هەیە
- لە پارێزگای ماردین خانەوادەیەكی سریانی بە درێژایی دووسەد ساڵ پیشەی ئاسنگەری نەوە دوای نەوە بۆ یەكتر دەگوازنەوە
- هونەرمەند دكتۆر رەوا كۆنسێرتێكی بۆ منداڵانی بێ‌ سەرپەرشت سازكرد

ئاژانس:
- وەزیری شەهیدان: خەڵك هەیە زیندووە و كراوە بە شەهید
- پێشمەرگە دەگەڕێتەوە چەند ناوچەیەكی خورماتوو
- داهاتی "سەرانە وەرگرتن" مانگانە زیاتر لە سێ‌ ملیۆن دۆلارە
- راوێژكارێكی بارزانی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بەكاردەهێنێت
- 25 پۆستی یەكێتی لە بەغدا بەتاڵن
- شێركۆ حەمە ئەمین، ئەندامی شاندی پەرلەمان بۆ عەفرین: پارتی بەڵێنی داوە سنووری رۆژئاوا و هەرێم بكاتەوە
 * داعش لە موسڵ چی كردووە توركیاش لە عەفرین ئەوە دەكات
- چارەنووسی 46 ملیۆن دۆلاری پتڕۆدۆلاری كەركوك لە بانكی كوردستان دیارنامێنێت
- جیاوازیی نێوان تۆماری دەنگدەرانی كۆمسیۆنی هەرێم و بەغدا 300 هەزار كەسە
 * تەنیا یەك ناو 26 جار دووبارە بووەتەوە و خەڵكی نیپاڵی و بەنگلادیش لەو تۆمارەدا هەن
- دۆسیەی بازرگانی لەگەڵ داعش زیندوو دەكرێتەوە
- عەلمانییەكان پێ‌ دەخەنە شارە ئایینییەكانی عێراقەوە
- كۆنگرە لەناو ئاگردا.. هەدەپە لە ماوەی 6 ساڵدا چوار جار هاوسەرۆكەكانی گۆڕیوە
- 323 گەنجی هەرێم شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژەن
 * زۆرینەیان خەڵكی سلێمانین و 17 یان كچن
- بیری نوێی نەوت لە كەركوك لێ دەدرێت
- نرخی راستەقینەی میدالیا ئۆڵۆمپییەكان دەزانیت؟

هەولێر:
- رەنگە فەرەنسا پاكێجێكی بۆ عێراق هەبێت.. ئەولەویەت بۆ كوردستان دەبێت لەو پاكێجە
- لە بەرامبەر بەغدا و حەشدی شەعبی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی نایەوێت هەولێرێكی لاواز هەبێت
- زۆریی دار و درەخت لە شارە گەورەكان یارمەتیی پاكوخاوێنیی ژینگە دەدات
- دەزگایەكی راپرسی توركیا: دەنگەكانی ئاكپارتی بۆ خوار 40% كەم دەبێتەوە
  * هەدەپە بە ئاسانی 10% ی دەنگەكان دەهێنێت
- چینییەكان مۆدێلێكی نوێی نیشتەجێبوونیان داهێنا

وشە:
- بە پێی یاسا تا سەرۆكی حكوومەت ڕەزامەند نەبێت، دەبێت وەزیری دەست لەكاركێشاوە دەوام بكات
- داواكاری گشتی: 500 دۆسیەی گەندەڵی لە سلێمانی تۆماركراون
- خەڵكی نەینەوا بەدەست میلیشیاكانەوە هەراسان بووە
- پەرلەمانتارێك: پێشمەرگە و سوپا داعشیان شكاند ناكرێ‌ سەركەوتنەكەی بۆ عەبادی بێ‌
- مەسیحی و ئێزیدی و شەبەك: ژیانمان لە مەترسیدایە
 * داوا دەكەن بخرێنەوە سەر كوردستان و پێشمەرگە بیانپارێزێ‌
- هاوكاریی كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعش خەرج دەكرێتەوە
- لە 30 هەزار دەرمانخانەی كوردستان پێنج هەزار و 300 مۆڵەت وەرگیراوە
- عومرەكارانی كورد بە هەڵوێستی نەتەوەیی دژی داخستنی فڕۆكەخانەن
- خاوەن ئامێر و كەرەستەكانی بیناسازی چاوەڕێن پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی مووسڵ بازاڕیان بجووڵێنێت
- لە دەروازە سنوورییەكان كار بە رێنوێنیی وەزارەتی كشتوكاڵ ناكرێت
- عێراق ددان بە گومرگەكانی كوردستاندا نانێت و دووبارە كەرەستەكان گومرگ دەكاتەوە
- تەنگژەی دارایی بازاڕی لەنگەی سۆرانی گەرم كردووە
- دكتۆر نزار عیسمەت بەڕێوەبەری تەندروستیی پارێزگای دهۆك: عێراق تەنیا 11% ی دەرمان بۆ ئاوارەكان دەنێرێ‌
- كڕینەوەی نامە و توێژینەوەی زانستی لە زانكۆكانی كوردستان بووەتە دیاردە
- دكتۆر موحسین محەمەد حوسێن: سەڵاحەدین ئەیووبی لە ژیانیدا كوردستانی نەبینیوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure