شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین روو لەهەرێم دەكات

هەواڵ / کوردستان :: 14/02/2018‌ :: 13455‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئاشكرایده‌كات "له‌  ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینییه‌وه‌ 16ی شوباتی 2018 شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین روو لەهەرێمی كوردستان دەكات".


فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوەبه‌رى گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "دواى ئه‌وه‌ى له‌ ئه‌مڕۆدا شه‌پۆلى بارانبارین كۆتاییهات، پێشبینیده‌كرێت قۆناغی دووەمی ئەم شەپۆلە لەئێوارەی رۆژی هەینی 16ى شوبات كاربكاته‌سەر ناوچەكانی هەرێم و  تا دووشەممەی داهاتوو بەردەوام بێت و رێژەیەكی زۆر باران لەگەڵ خۆیدا بهێنێت".

ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد، لە ماوه‌ى سێ رۆژی رابردوودا شەپۆلێكی بارانبارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌گه‌ره‌كانى وشكه‌ساڵى، چونكه‌ لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە ئێستادا رێژەی بارانبارین نزیكبوەتەوە لەو بڕەی کە ساڵی رابردوو باریبوو.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، بارانبارینی ئەمساڵ جیاوازبوو لەگەڵ ساڵانی پێشووتر بەهۆی دواكه‌وتنى بارانبارین له‌ ئه‌مساڵدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ هێڵەكانی بارانبارین لە یەكتر جیابكەینەوە، چونكە جیاوازی هەیە له‌ نێوان شوێنه‌كان بەهۆی جیاوازى له‌ جوگرافیای ناوچەكان، بۆ نموونە لە ناوچەكانى سنوورى گەرمیان رەنگە بارانبارین نەتوانرێت سودی لێ ببینرێت لەڕووی كشتوكاڵییەوە، چونكە بۆ ئه‌و ناوچانه‌ كاته‌كه‌ى دره‌نگه‌، بەڵام لە ناوچەكانی ترى هەرێم ئەو بڕه‌ بارانبارینە سودی هەیە بۆ كەرتی كشتوكاڵی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە