هۆشداری دەدرێتە دانیشتوانی قەڵادزێ

هەواڵ / کوردستان :: 14/02/2018‌ :: 6799‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
بەهۆی زۆری ڕێژەی بارانبارین، ئاستی ئاوی زێی بچوک زیاتر لە یەک مەتر بەرزبۆتەوەو بەڕێوبەری پڕۆژەی ئاوی خاسیش لە قەڵادزێ هۆشداری دەداتە دانیشتوانی قەزاکە.


زانا عوسمان سەرپەشتیاری پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو ڕێژەیەکی زۆر باران لە سنوری قەزای پشدەر باریوە، بەوهۆیەوە ئاستی ئاوی زێی بچوک لە سنوری قەزاکە زیاتر لە یەک مەتر بەرز بووەتەوەو بەردەوامیشە لە بەرزبوونەوە.

وتیشی "بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زێیەکە بەشی هەرە زۆری ئاوی پڕۆژەی خاس کە ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێیە بە تەواوی لێڵ بووە، هاوکات رێژەی ناپاکی (N.T.U) ئاوەکە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و گەیشتۆتە 1300پلە".

باسی لەوەشکرد ، بەهۆی زۆری ڕێژەی لیڵی ئاوەکە پاککردنەوەی زۆر ئەستەمە، بۆیە ئەگەر هەیە ئەمڕۆ چوارشەممە ئاو بەسەر دانیشتوانی قەڵادزێ دابەشنەکرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure