عه‌بادى: عێراق ئاماده‌یه‌ بۆ سەرمایەگوزاریی

هەواڵ / عێراق :: 13/02/2018‌ :: 193‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌ سێیه‌م رۆژى كۆنفراسى بنیاتنانه‌وه‌ى عێراق له‌ كوه‌یت رایگه‌یاند، عێراق هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌ سه‌رمایه‌گوزاریی بیانیى، بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى ئه‌و شارانه‌ى كه‌ به‌هۆى شه‌ڕى داعشەوە زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.


حه‌یده‌ر عه‌بادى، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ى شوبات، له‌ وتارێكدا له‌ كۆنفرانسى بنیاتنانه‌وه‌ى عێراق، كه‌ له‌ كوه‌یت به‌رێوه‌ده‌چێت، رایگه‌یاند "عێراق به‌ته‌واوى ئاماده‌یه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌ كۆمپانیا و دامه‌زاروه‌كان بۆ سه‌رمایه‌گوزاریی و جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ له‌ عێراق".
 
راشیگه‌یاند "سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ماوه‌ى رابردوودا، كۆمه‌ڵێك بڕیارى زۆر گرنگی ده‌ركردوه‌ بۆ ئاسانكاریكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆتین، بۆ راكێشانى سه‌رمایه‌گوزارى بیانیى، بۆ سه‌رمایه‌گوزاریكردن".

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد له‌رۆژانى كۆنگره‌كه‌دا نوێنه‌رانى عێراق به‌وردى ئه‌و بڕیار و راسپاردانه‌یان بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران رونكردۆته‌وه‌.
 
كۆنگره‌ى بنیاتنانه‌وه‌ى عێراق له‌ نێوان 12-14ى ئه‌م مانگە له‌ كوه‌یت به‌ به‌شدارى 1500 كه‌سایه‌تى و كۆمپانیا و 70 رێكخراوى مرۆیی و 300 رێكخراوى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى و 25ى رێكخراوى عێراقى و 15 رێكخراوى كوه‌یت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

عێراق به‌نیازه‌ له‌ رێى كۆنگره‌كه‌وه‌ به‌ بڕى 100 ملیار دۆلار سه‌رمایه‌گوزارى رابكێشێت.









  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure