هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە دەستبەسەرکرا

هەواڵ / کوردستان :: 13/02/2018‌ :: 310‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ
دوای فەرمانی دەستبەسەرکردنی لەلایەن داواکری گشتی ئەنکەرەوە، ئەمڕۆ، هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە لە ئەنکەرە دەستبەسەرکرا.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردوە، سەرپیل کەمالبای هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هەدەپە) بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمەکانی دژەتیرۆری تورکیاوە لە شاری ئەنکەر دەستبەسەرکراوە.

به‌پێی راگه‌یاندنه‌كان پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت، پۆلیس هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ده‌رگاى ماڵه‌كه‌یان شكاندووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێ تێدا نه‌بووه‌ قفڵیان لێداوه‌.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure