"زیاتر له‌ 46 ملیار دۆلار زیان به‌ ژێرخانى ئابوورى عێراق كه‌وتووه‌"

هەواڵ / ئابوری :: 13/02/2018‌ :: 221‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
بەپێی راپۆرتێکی بانکی نێوده‌وڵه‌تى (World Bank) شەڕی داعش لە عێڕاق، زیاتر لە ٤٦ ملیار دۆلار زیانی لە به‌ژێرخانی عێڕاق گه‌یاندوه‌.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆناڵی ئەمریکی، له‌ ڕاپۆرتێكدا، كه‌ دوێنى 11 شوبات بڵاویكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، شەڕی داعش لە عێڕاقدا، زیاتر لە ٤٦ ملیار دۆلار زیانی لە ژێرخانی عێڕاق داوە، كه‌ ١٦ ملیار دۆلار زیانی کەرتی نیشتەجێکردن و زیانەکانی کەرتی کارەبش حەوت ملیار دۆلارە، زیانی بواری پەروەردە دوو ملیارو نیو دۆلاره‌.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، زۆربەی خوێندنگاکان لە شاره‌كانى موسڵ و فەلوجە و ڕەمادیی وێرانبوون و زیانە مرۆیییەکانیش بە سه‌دان كه‌س ده‌خه‌ملێندرێ و، ڕۆژنامه‌كه‌ هۆكارى ئه‌مه‌شى بۆ شه‌ڕى داعش و سیاسەتی نادیموکراتیسى و دینگەرایی و مەزهەبگەراییی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا، ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، عێراق پێویستى به‌ 100 ملیار دۆلار هاوكارى بیانیه‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ى كه‌رته‌كانى كاره‌با و كشتوكاڵ و گواستنه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ تێچووى شه‌ڕى داعش ته‌نیا له‌ لایه‌ن وڵاتانى ئه‌مه‌ریكاوه‌ به‌ زیاتر له‌ 3 ملیار دۆلار ئه‌مه‌ریكا ده‌خه‌ملێنێ و هاوكارى وڵاتانى كۆمه‌ك به‌خشیش له‌ كۆنگره‌ى بنیاتنانه‌وه‌ى عێراق له‌ وڵاتى كوه‌یت به‌ تاكه‌ ڕێگه‌ ده‌زانى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ عێراق، ئه‌مه‌ش به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ى شوبات، كۆنگره‌ى بنیاتنانه‌وه‌ى عێراق له‌ وڵاتى كوه‌یت ده‌ستیپێكرد، وابڕیاریشه‌ كۆنگره‌كه‌ له‌ نێوان 12-14ى ئه‌م مانگە به‌ به‌شدارى 1500 كه‌سایه‌تى و كۆمپانیا و 70 رێكخراوى مرۆیی و 300 رێكخراوى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى و 25ى رێكخراوى عێراقى و 15 رێكخراوى كوه‌یت به‌رده‌وام بێت.عێراقیش به‌نیازه‌ له‌ رێى كۆنگره‌كه‌وه‌ به‌ بڕى 100 ملیار دۆلار سه‌رمایه‌گوزارى رابكێشێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure