پزیشكێك یه‌ك ملیۆن دۆلارى خه‌ڵك ده‌بات و خۆى ون ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 12/02/2018‌ :: 333‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ى شوباتى به‌شێك له‌ میدیا و رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.


كوردستانى نوێ:
- (كوردستانییه‌كان) رێگه‌ به‌ تێپه‌ڕاندنى (بودجه‌) ناده‌ن
  * په‌رله‌مانتارێك: بودجه‌ ئاراسته‌ى لیژنه‌كان ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ده‌ستكاریكردنى چه‌ند ماده‌یه‌ك به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى به‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌
- هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌م بۆ نوێبوونه‌وه‌ و یه‌كخستنه‌وه‌ى زیاترى ریزه‌كانى یه‌كێتى
- هه‌ده‌په‌ هاوسه‌رۆكى نوێى هه‌ڵبژارد
- وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا: قوربانییه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌بیرناكه‌ین
- شه‌ڕڤانان دوو هه‌لیكۆپته‌ریان خستۆته‌ خواره‌وه‌
- سه‌در له‌ شیعه‌كان یاخى ده‌بێت و ده‌بێته‌ دۆستى شیوعییه‌كان
- 6500 خێزانى كورد ماوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ خورماتوو
- هه‌زاران كه‌س له‌ عه‌فرین و ئه‌وروپا له‌ دژى ئه‌نقه‌ره‌ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
- ئه‌مریكا چه‌كى ئه‌تۆمى نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت
  * ئێران: سیاسه‌ته‌كانى واشنتۆن هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تى

خه‌بات:
- عه‌بادى ده‌یه‌وێت ئه‌مساڵ بودجه‌ى عێراق په‌سه‌ند نه‌كرێت تا به‌ئاره‌زووى خۆى پاره‌ خه‌رج بكات
- له‌سه‌ر بودجه‌ى ئه‌ڵمانیا نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێته‌وه‌
- په‌رله‌مانتارێك: زۆرێك له‌ ئه‌ندامانى حزبه‌ توركمانییه‌كان ده‌ستیان له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى خانوو و ماڵى كوردان هه‌یه‌
- ژماره‌ى كورد له‌ عێراقدا له‌ 10 ملیۆن نزیك ده‌بێته‌وه‌ و 20%ى دانیشتوانى عێراق پێكدێنن
- شاندێكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ رۆژئاواى كوردستانه‌
- سێیه‌مین كۆنگره‌ى ئاسایى هه‌ده‌په‌ به‌ڕێوه‌چوو
- یونسێف: چواریه‌كى خه‌ڵكى عێراق رۆژانه‌ به‌ كه‌متر له‌ دوو دۆلار ده‌ژین
- فڕۆكه‌یه‌كى نه‌فه‌رهه‌ڵگرى رووسى كه‌وته‌خواره‌وه‌
- ئه‌مریكا پشتیوانیى خۆى بۆ ئیسرائیل ده‌ربڕى .. ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌قامگیرى و ئاشتیى ناوچه‌كه‌ ده‌كات
- ئیسرائیل سیسته‌مى به‌رگریى ئاسمانى ناوچه‌ى باكوور به‌هێز ده‌كات
- رواندز .. داهاتى گه‌شتیارى زستان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ 
- زه‌وى و خانووه‌ بێ تاپۆكانى دوكان تاپۆ ده‌كرێن
- پاش 7 مانگ له‌ كاركردن بۆ یه‌كه‌مجار به‌شى شوێنه‌وارى زانكۆى سه‌لاحه‌دین بووه‌ خاوه‌نى مۆزه‌خانه‌
- سێیه‌مین فستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى سینه‌ماى دژ به‌ تیرۆر له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

رووداو:
- به‌غدا هێڵه‌ فریاگوزارییه‌كانى كوردستان به‌كارده‌خاته‌وه‌
- پزیشكێك یه‌ك ملیۆن دۆلارى خه‌ڵك ده‌بات و خۆى ون ده‌كات
- ئه‌مساڵ هیچ كه‌سێك له‌ كوردستان عومره‌ى نه‌كردووه‌
- په‌روه‌رده‌ى سلێمانى 13 حیزب بۆ شكاندنى بایكۆت كۆده‌كاته‌وه‌
- كاندیدى حیزبه‌كانى كوردستان بۆ په‌رله‌مانى داهاتوو كێن؟
- پارتى دواى هه‌ڵبژاردن كۆنگره‌ ده‌به‌ستێ
- یه‌كخستنى "نێوماڵى ئیسلامى" له‌سه‌ر كۆمه‌ڵى ئیسلامى وه‌ستاوه‌
- هه‌رێمى كوردستان دۆسیه‌ى 1100 گیراوى داعشى یه‌كلایى كردووه‌ته‌وه‌
- مه‌نبج مه‌یدانى ململانێى داهاتووى ئه‌مریكا و توركیا 
- ئه‌ندازیارێكى كورد هه‌وڵى به‌رهه‌مهێنانى مانگایه‌كى تازه‌ ده‌دات
- ساڵى رابردوو 14 ژن به‌ پاساوى "پاراستنى شه‌ره‌ف" كوژراون
- رابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیى كوردستان بۆ (رووداو): حیزبه‌كان واسته‌ ده‌كه‌ن بچن ده‌ستى عه‌بادى ماچ بكه‌ن

چاودێر:
- مه‌لا به‌ختیار: مه‌حاڵه‌ جارێكى تر گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌عریب قبوڵ بكه‌ین
- به‌رخۆدانى عه‌فرین به‌رده‌وامه‌
- ئامانجه‌كانى توركیا بۆ داگیركردنى عه‌فرین

هه‌ولێر:
- وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه‌دا له‌ هه‌ولێر: له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ هاوكار ده‌بین بۆ داڕشتنى ستراتیژى قۆناغى دواى داعش
- لۆژێكى سیاسى و دیپلۆماسى بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ و شكاندنى ئابڵوقه‌دان
- ئه‌حمه‌د داودئۆغلو: په‌شیمان نیم له‌و سیاسه‌ته‌ى له‌باره‌ى سووریا په‌یڕه‌وم كردوه‌
- مێژووى كۆبوونه‌وه‌كانى كۆریاى باشوور و باكوور له‌سه‌ر ئاستى لوتكه‌دا 
- ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق به‌ به‌شدارى 70 وڵاتى جیهان له‌ كوێت ده‌ستپێده‌كات
- ئاماده‌كاریى ده‌كرێت بۆ كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure