رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان به‌ڵێنى 330 ملیۆن دۆلار وه‌ك یارمه‌تى به‌عێراق ده‌ده‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 12/02/2018‌ :: 256‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌ چوارچێوه‌ كۆنگره‌ى بنیاتنانه‌وه‌ى عێراق، كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد،  رێكخراوه‌ ناحكومى و ده‌سته‌ و كۆمه‌ڵه‌ خێرخوازییه‌كان، به‌ڵێنیاندا بڕى 330.12 ملیۆن دۆلار وه‌ك كۆمه‌ك و یارمه‌تى پێشكه‌ش به‌عێراق بكه‌ن.


ئاژانسى هه‌واڵى كوه‌یت (كونا) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ى شوبات، رایگه‌یاند ده‌سته‌ى خێرخوازى ئیسلامى كوه‌یت بڕیاریدا بڕى 122.5 ملیۆن دۆلار وه‌ك كۆمه‌ك بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى پڕۆژه‌كانى بنیاتنانه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانى پڕۆژه‌كان پێشكه‌ش به‌عێراق بكات.

به‌پێى ئاژانسه‌كه‌ خاچى سورى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاندوه‌، كه‌ بڕى 130 ملیۆن دۆلار سه‌رقاڵى جێبه‌جێكردنى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كن و دوو رێكخراوى فه‌ره‌نسى و بریتانیش به‌ڵێنیاندا كه‌ بڕى 8 ملیۆن دۆلار وه‌ك كۆمه‌ك و یارمه‌تى پێشكه‌ش به‌عێراق بكه‌ن.

كۆنگره‌ى بنیاتنانه‌وه‌ى عێراق له‌ نێوان 12-14ى ئه‌م مانگە له‌ كوه‌یت به‌ به‌شدارى 1500 كه‌سایه‌تى و كۆمپانیا و 70 رێكخراوى مرۆیی و 300 رێكخراوى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى و 25ى رێكخراوى عێراقى و 15 رێكخراوى كوه‌یت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

عێراق به‌نیازه‌ له‌ رێى كۆنگره‌كه‌وه‌ به‌ بڕى 100 ملیار دۆلار سه‌رمایه‌گوزارى رابكێشێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure