حزبەکانی سلێمانی لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە داواکاری بەپەلە ئاڕاستەی حکومەت و پەرلەمان دەکەن

هەواڵ / کوردستانی :: 12/02/2018‌ :: 709‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
دوای کۆبوونەوەی نوێنەری هەشت حزبی سیاسی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، یاداشتێکیان ئاڕاستەی حکومەت و پەرلەمان کرد بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە پارێزگاکە.

لەدوای کۆبونەوەکەیان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگه‌یاند :"له‌ كۆى 11 حزب كه‌ بانگهێشتی کۆبوونەوەکەم کردبوون هەشتیان ئامادەبوون، سەرجەمیان لە خەمی داواکاری مامۆستایاندا بوون".

هەر لە کۆنگرەکەدا، عوسمان زیندانی، نوێنەری حزبی شیوعی بە نوێنەرایەتی حزبە بەشدارەکانی کۆبوونەوەکە یاداشتێکی خوێندەوە و تێیدا وتی :"پاڵپشتی داوا رەواکانی مامۆستایانین و داوا دەکەین بەپەلە حکومەتی هەرێم چارەسەری کێشەی مووچەی مامۆستایان بکات".

نوێنەری حزبە بەشدارەکانی کۆبوونەوەکە وتیشی "داوا دەکەین حکومەت بەپەلە پارەی هاندانی دوو مانگی ساڵی رابردووی مامۆستایان بدات و بەردەوامی هەبێت، داواش لە پەرلەمان دەکەین دانیشتنێکی نائاسایی لەسەر مووچەی مامۆستایان ئەنجام بدات".

ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى یاداشته‌كه‌یه‌



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure