نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 12/02/2018‌ :: 265‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 12ی شوبات، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 123 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 123 هەزار و 900 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا لەکاتێکدا دوێنێ بە 123 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەکرا".
 
بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار و 900 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 153 هه‌زار دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 171 هه‌زار و 500 دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 26 هه‌زار دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار دیناره‌.

دوێنێش نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار و 800 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 152 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 171 هه‌زار دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 26 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 32 هه‌زار و 500 دیناره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure