نرخى دۆلار به‌رزبووه‌وە

هەواڵ / ئابوری :: 11/02/2018‌ :: 462‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ى شوبات، له‌ داخستنى بازاڕەکانی دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیەوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 123 هەزار و 900 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، به‌راورد به‌ نرخى كردنه‌وه‌، به‌رزبونه‌ویه‌كى كه‌مى به‌خۆیەوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 123 هەزار و 900 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 123 هەزار و 700 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا. 

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 123.700 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 123.900 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure