په‌خشی 45 كه‌ناڵی ناوخۆیی هه‌رێم راده‌گیرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 11/02/2018‌ :: 19000‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری راگرتنی به‌خشی 45 كه‌ناڵی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان دراوه‌ و ئه‌مشه‌و 11ی شوباتی 2018 بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێده‌كرێت، ده‌شڵێت "تاكو مۆڵه‌ته‌كانیان نوێنه‌كرێته‌وه‌ و باجه‌كانیان نه‌ده‌ن، په‌خشه‌كانیان ده‌ستپێناكاته‌وه‌".


محه‌مه‌د گه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ به‌ڕه‌سمی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێم نووسراوێكی بۆ كۆمپانیاكان كردووه‌ و داوای لێكردوون په‌خشی 45 كه‌ناڵی لۆكاڵی هه‌رێم رابگرن".

وتیشی "په‌خشی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ ده‌ستپێناكاته‌وه‌ تاكو ئه‌وكاته‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌یان نوێده‌كه‌نه‌وه‌ و باج و رسوماتی سێ ساڵی رابردوویان به‌ حكومه‌ت ده‌ده‌ن".

محه‌مه‌د گه‌ردی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پابه‌ند نه‌بێت  به‌ راگرتنى په‌خشی ئه‌و كه‌ناڵه‌ ناوخۆییانه‌وه‌ ئه‌وا رێكاری یاسایی به‌رامبه‌رى ده‌گیرێته‌به‌ر".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ى بڕیاره‌ په‌خشه‌كه‌یان رابگیرێت  21 كه‌ناڵی هه‌ولێر و 21ی كه‌ناڵی سلێمانی و 3 كه‌ناڵی دیكه‌شیان له‌ پارێزگای دهۆكن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure