"عێراق پێویستی بەلێبڕینی مووچەی فەرمانبەران نەماوە"

هەواڵ / ئابوری :: 11/02/2018‌ :: 749‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق لە ئێستادا عێراق پێویستی بەوە نەماوە پارە لە مووچەی فەرمانبەران ببڕێت.

پێشتر حكومەتی عێراق لە پرۆژەیاسای ساڵی 2017  چەسپاندبووی 3.8 لە مووچەی بنەڕەتی هەر فەمانبەرێك ببڕێت بۆ پێداویستییەكانی حشدی شەعبیی و چەند پێداویستییەكی دیكە و ئەمە لە رۆشنوسی پرۆژە یاسای 2018شدا هەیە.

بەڵام لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردەوە، لە ئێستادا ئەو پێویستییە تێپەڕیوە و پێوست ناكات ئەو بڕە پارەیە لە فەرمانبەران ببڕدرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە