دابەزینی نرخی تمەن بازرگانان توشی زیانى گەورە ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 11/02/2018‌ :: 441‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
دابه‌زینى به‌هاى تمەنی ئێرانی به‌رامبه‌ر دۆلار، زیانی زۆری بەکاری بازرگانی و بازرگانانی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی سلێمانی گەیاندووە و کارکردن لەگەڵ بازرگانانی ئێران لاوازبووە.


محەمەد ئیبراھیم، بازرگانی ئامێرە کارەباییەکان کە بۆ ئێرانی ھەناردە دەکات، بەدواڕۆژی وت "زیاتر لە دوو ساڵە کاری بازرگانی کارەبای لەگەڵ ئێران دەکەم، ئەو ئامێرانەی ناردومە لە ئێستادا ھەموو کەوتۆتە زەرەرەوه‌".

وتیشی "لە ئێستادا ئەو مامه‌ڵەیه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران كردومه‌ به‌هاكه‌ى ١٠٠ ھەزار دۆلارە و به‌جیاوازى دابه‌زینى نرخى تمه‌ن، لەو پارەیە بڕی ٢٠ ھەزار دۆلار زیانم كردوه‌، کە ئەمەش زیانێكى زۆره‌ بۆ کاری ئێمە و ھەمووشى بەھۆی دابەزینی به‌هاى تمەنەوە بووە".

تمەنی ئێرانی لە ماوەی ڕابردودا گەورەترین دابەزینی بەخۆیەوە بینی لەئێستادا تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە ١٠٠  دەوروبوری دۆلار 470 ھەزارە، تمەنە پێش دوو مانگ لەمەوبەر بە ٣٨٠ ھەزار تمەن بووە و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ش 100 به‌ 472.000 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure