نرخی دراوەکان.. دۆلار جێگیرە

هەواڵ / ئابوری :: 11/02/2018‌ :: 492‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشەممە 11ی شوبات، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار دابەزینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 123 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەراورد بە دوێنێ دابەزینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 123 هەزار و 800 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا لەکاتێکدا دوێنێ بە 123 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەکرا".
 
بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار و 800 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 152 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 171 هه‌زار دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 26 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 32 هه‌زار و 500 دیناره‌.

دوێنێش نرخی دراوەكان بەمشێوە بوو:
100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار و 850 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 152 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 171 هه‌زار دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 26 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 32 هه‌زار و 500 دیناره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure