ئێران وه‌ڵامى تۆمه‌ته‌كانى ئیسرائیل ده‌داته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 11/02/2018‌ :: 345‌ جار بینراوە
به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران

دواڕۆژ
دواى ئه‌وه‌ى ئیسرائیل خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى ئێرانى راگه‌یاند، تاران تۆمه‌ته‌كانى ئه‌و وڵاته‌ به‌ ناڕاست ناوده‌بات.


دوێنێ شه‌ممه‌ 10ى شوبات سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە رێگەی هەلیكۆپتەرێكەوە توانیویانە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئێرانی بخەنە خوارەوە كە لە خاكی سوریاوە هەڵدراوە و ئاسمانی ئیسرائیلی بەزاندووە.

له‌ به‌رامبه‌ردا ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی له‌سه‌ر زارى به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند "پێكه‌نینمان دێت به‌ پڕوپاگه‌نده‌ی ئاراسته‌كردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئێرانی له‌ ئاسمانی سوریاوه‌ بۆ سه‌ر ئیسرائیل".

وتیشى، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ جێی باس و وه‌ڵامدانه‌وه‌ نین. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure