په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 11/02/2018‌ :: 250‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
سبەینێ دووشه‌ممه‌ 12ی شوبات، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌ر سێ پڕۆژه‌یاسا ده‌كات.


به‌پێی كارنامه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان هاتووه‌ به‌یانی دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاساییی خولی پاییزه،‌ ئه‌نجامده‌درێت و گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكانی زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی گشتی ده‌وڵه‌ت، به‌ركاركردنی یاسای هه‌مواری بیسته‌می میلاكات، پڕۆژه‌یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ ژماره‌ 28ی ساڵی 2012ی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ 1 ساڵی 1992 هه‌مواركراو ده‌كرێت.

هه‌ر به‌پێی كارنامه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجامده‌درێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure