بۆ ئەم مانگە 300 تەن مریشکی بەستوو هاوردەی هەرێم دەکرێت

هەواڵ / ئابوری :: 11/02/2018‌ :: 397‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەگەڵ ئەوەی باس لەوە دەکرێت، بەغدا بڕیاری ھاوردە و ھەناردەکەردنی مریشکی ڕاگرتووە، بەڵام لە ھەرێم ھیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە نییە، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش دەڵێت "بۆ ئەم مانگە تەنیا 300 تەن مریشکی بەستوو هاوردە دەکرێت".


سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی، بەدواڕۆژی وت "ئێمە ھیچ بڕیارێکمان بۆ نەھاتووە، سه‌باره‌ت به‌ ڕاگرتنی ھاوردەکردن و ھەناردەکردنی مریشکی زیندو، لەکاتێکدا ھەرێم خۆی مریشکی زیندو بەرھەم دەهێنێت و پێویستی بە ھاوردە نییە".

وتیشی" ئێمە تەنھا مریشکی بەستو ھاوردە دەکەین کە ئەوەش مانگانە دیاری دەکرێت و بەپێی پێویستی مانگانە داوا دەکرێت، بۆ ئەم مانگەش تەنیا 300 تەن داواکراوەو رێژەی پێویستی تر بە مریشکی زیندو پڕ دەکرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشدا لە کوردستانەوە تا ئێستا مریشک ھه‌ناردەی عێراق دەکرێت و ھیچ ڕێگریەک نییە بۆ ڕۆیشتنی، بۆیە بڕیاری لەو شێوەیامان نەبیستووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure