شاندی هەرێم بۆ كوه‌یت رونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 10/02/2018‌ :: 308‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
شاندێکی هەرێم بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی بنیاتنانه‌وه‌ى عێراق لە کوەیت، بەر لە رۆیشتنیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامانجی سەردانەکە و پلانەکانیان بۆ کۆنفرانسەکە راگەیاند.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لەشاری هەولێر بەرێوەچوو، تیایدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی شاندەکە رایگەیاند "به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ى وڵاتانى كۆمه‌كبه‌خش له‌ وڵاتى كوه‌یت زۆر گرنگە، كۆنگره‌كه‌ هه‌لێكى باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كاندا بكه‌ین".

وتیشی "ئومێد ده‌كه‌ین حكومه‌تى عێراق قه‌ره‌بووى قوربانیدانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعش و تیرۆر بكاته‌وه‌".

رونیشیكرده‌وه‌ "ئێمه‌ وه‌فدی حكومه‌تین و وه‌فدى ژووره‌ بازرگانییه‌كانیش به‌شدارده‌بن، به‌دڵنیاییه‌وه‌ لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان دروست ده‌بێت، دواى كۆنگره‌كه‌ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك هه‌بێت و وڵاتانى کۆمەکبەخش ده‌ستنیشانى بكه‌ن، ئه‌وه‌ واژۆ ده‌كرێت".

هێمای بۆ ئەوەشکرد ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستى هه‌رێمى كوردستان بوو، ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستى هه‌رسێ پارێزگا ڕاپۆرتمان له‌سه‌ر زیانه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ ئاماده‌كرد و ڕاپۆرته‌كه‌مان داوه‌ته‌ ئه‌و لیژنه‌ باڵایه‌ی له‌ به‌غدا هه‌یه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و هاوكات داومانه‌ته‌ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هیوادارین قه‌ره‌بووى ئه‌و شاره‌ بكرێته‌وه‌".

شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون لە دەرباز کۆسرەت وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و زاگرۆس فەتاح بریکاری وەزیری پلاندنان و پاریزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک (هەڤاڵ ئەبوبەکر، نەوزاد هادی، فەرهاد ئەتروشی). 

کۆنفرانسی نۆژەنکردنەوەی عێراق رۆژانی ١٢ تا ١٤ شوباتی ٢٠١٨ لە وڵاتی کوەیت بە بەشداری ٧٠ وڵاتی جیهان و زیاتر لە هەزار کۆمپانیا بەرێوەدەچێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure