مانگى رابردوو عێراق 6.85 ملیار دۆلار داهاتى نه‌وتى هه‌بووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 10/02/2018‌ :: 267‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشكرایكرد، مانگى رابردوو (كانوونى دووه‌م) له‌ هه‌نارده‌ى كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى باشور و ناوه‌ڕاست، داهاتیان گه‌یشتۆته‌ 6.85 ملیار دۆلار.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ى شوبات بڵاویكردۆته‌وه‌، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاندوه‌، مانگى رابردوو له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى باشور و ناوه‌ڕاست، 108 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ كردوه‌ و داهاته‌كه‌شی 6.85 ملیار دۆلار بووه‌و به‌رمیلێك نه‌وتیش به‌ 63.29 دۆلار فرۆشراوه‌.

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رونیكردۆته‌وه‌، له‌ به‌نده‌ره‌كانى باشوره‌وه‌ و رۆژانه‌ 3.490 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ هه‌فته‌ى رابردوو نرخه‌كانى نه‌وت خراپترین بارودۆخى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و به‌رێژه‌ى 10% دابه‌زى و ماوه‌ى دوو ساڵە، له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا به‌ورێژه‌یه‌ دانه‌به‌زیوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure