هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: دەمانەوێت كۆمەككردنی عێراق سلێمانیش بگرێتەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 10/02/2018‌ :: 520‌ جار بینراوە
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، سامان قوبادى
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، له 12ى شوبات لە كوەیت بەشداری كۆنگرەی بونیاتنانەوەی عێراق دەكەن و دەیانەوێت سلێمانیش لەو كۆمەكە بێبەش نەبێت.


هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ى شوباتى 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند، ئەو كۆنگرەیە لەسەر دەستپێشخەری كوەیت بووە و ئەوانیش كۆمەڵێك پڕۆژە و داخوازییان ئامادەكردووە، لەبەرئەوەی پارێزگاكە لە شەڕی داعشدا زیانی گیانی زۆری بەركەوتووە و جێگەی بۆ ئاوارەكان كردوەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر راستەوخۆ پارە بە عێراق درا، دەیانەوێت سلێمانیش لەو پڕۆژە و كۆمەكانە بێبەش نەبێت.

كۆنفرانسەكە كه‌ بە بەشدای زیاتر لە هەزار كۆمپانیای جیهانی لە ٧٠ وڵاتدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تایبەتە بە پلانی نۆژه‌نكردنەوەی عێراق دوای شەڕی داعش و هەنگاوەكانی بۆ ژێرخانی ئابوری و مرۆیی بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی.

پارێزگارى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌ كۆنگره‌كه‌دا ئالیه‌تى هاوكارى و بڕیار له‌سه‌ر  پڕۆژه‌كان ده‌درێت، دواتر عێراق خۆى بڕیارده‌دات له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دابه‌شكردنى پڕۆژه‌ و هاوكارییه‌كان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا.

رۆژی پێنجشەممە ٢٤ كانوونی دووەمی ٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆك و جێگری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسی داڤۆس بەفەرمی داوایان لە جێفری فێلتمان، جێگری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سیاسی كرد، هاوكاربێت تا حكومەتی هەرێم بەشداری لە كۆنفرانسی ئاوەدانكردنەوەی عێراق بكات لە كوێت، چونكە هەرێمی كوردستان هاوكاری ئاوارەكانی كردوە دژی داعشیش شەڕی كردوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure