نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 10/02/2018‌ :: 225‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 10ی شوبات، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار دابەزینی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 123 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە دابەزینی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 123 هەزار و 850 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا لەکاتێکدا پێمجشەممە بە 124 هەزار و 100  دینار مامەڵەی پێوەکرا".

 

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:

100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار و 850 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 152 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 171 هه‌زار دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 26 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 32 هه‌زار و 500 دیناره‌.

دوێنێش نرخی دراوەكان بەمشێوە بوو:
100 دۆلار به‌ 124 هه‌زار و 100 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 152 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 172 هه‌زار ص 500 دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 26 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار و 500 دیناره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە