تەندروستکارانی ناڕازی بەڕێپێوان پشتگیری عەفرین دەکەن

هەواڵ / کوردستان :: 10/02/2018‌ :: 209‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
کۆدەنگی تەندروستکارانی ناڕازی ئەمڕۆ شەممە 10ی شوبات لە سلێمانی، بە ئەنجامدانی رێپێوان پشتگیری خۆیان بۆ بەرخودانی کوردانی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان دەربڕی.


ئەبوبەکر مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی کۆدەنگی تەندروستکارانی ناڕازی بە دواڕۆژی وت، ئەمڕۆ لە سلێمانی تەندروستکارانی ناڕازی لەبەردەم باخی گشتی گردبوینەوە بۆ پشتگیری عەفرین.

وتیشی "داوا لە پزیشک و تەندروستکاران و دەرمانسازان دەکەین بەرۆحیەتی نیشتمانی پشتگیری عەفرین بکەن و لەم قۆناغەدا دەبێت ھەمووان یەکدەست بن و ھاوکاری عەفرین ئەرکی ھەموو مرۆڤێکی ئازادیخوازە".

لەگردبونەوەکەشدا داوا لەحکومەتی ھەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا کە ھاوکاری هاوڵاتیانی عه‌فرین بکەن و پێداویستیەکانیان پێبگەیەنن بەتایبەت دەرمان و خۆراک.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure