"نەتەوە یەکگرتووەکان هاوكاریه‌كانی بۆ ئاواره‌كان ڕاگرتوه‌"

هەواڵ / کوردستان :: 09/02/2018‌ :: 324‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
به‌رپرسێكی كۆچ و كۆچبه‌رانی سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، نەتەوە یەکگرتووەکان یارمه‌تیه‌كانی بۆ ئاواره‌كان ڕاگرتوه‌ و حكومه‌تی عێراقیش فشار له‌ ئاواره‌كان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ شارەکانی خۆیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندنگایانه‌ی له‌ كوردستان كرابوونه‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه‌ داخران. 


عه‌باس ئه‌میر، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی سۆران له‌ لێدوانێكدا به‌ دواڕۆژی وت :"ئێستا نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ هاوكاریه‌كی ئاواره‌كان ناكات و به‌شی زۆری ئه‌و یارمه‌تی و هاوكاریيه‌ی كه‌ پێشتر پێشكه‌شی ئاواره‌كان ده‌كرا، ئێستا وه‌ستاون و ئاواره‌كانیش له‌ دۆخێكی خراپدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن". 

وتیشی :"حكومه‌تی ناوه‌ندیش فشاری جۆراوجۆر له‌ ئاواره‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شوێنی پێشوی نیشته‌جێبوونی خۆیان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رجه‌می ئه‌و خوێندنگانه‌ی داخستوه‌ كه‌ پێشتر له‌ كوردستان بۆ ئاواره‌كانی كردبوونه‌وه‌، هه‌ر له‌ شارۆچكه‌یه‌كی وه‌ك سۆران پێنج خوێندنگه‌ی بۆ ئاواره‌كان كردبوه‌وه‌ ئێستا هه‌ر پێنج خوێندنگه‌كه‌ی داخستووە".

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فشاره‌كانی حكومه‌تی عێراقی كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان. 

ڕونیشیكرده‌وه‌، له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران له‌ نزیكه‌ی 5 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ كه‌ له‌و چوار قه‌زایه‌ى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ نیشته‌جێبوون ئێستا ته‌نها 800 خێزانیان ماون كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌وانی تر هه‌مویان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure