شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 09/02/2018‌ :: 6774‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌فته‌ی داهاتوو ماوه‌ی چوار رۆژ له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بارانبارین به‌رده‌وامده‌بێت.


بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ی شوباتی2018، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، له‌ شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ 11ی شوبات، كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی یه‌كگرتوو له‌ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سوور روو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
 
به‌رپرسی به‌شی پێشبینی وتیشی "له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ شه‌پۆلێكی بارینی به‌فرو باران سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ به‌جۆرێك كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌هێز ده‌بێت و تا رۆژی چوار شه‌ممه‌ 14ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وامده‌بێت".

بژار ئه‌كره‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆڵێكی به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و بارانی به‌هێز له‌ شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان ببارێت و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ره‌شه‌باو نزم بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ رۆژانی 14 و 15ی شوباتی2018، روو له‌ دابه‌زین بكات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە