سۆران: وردبینیكردنى ناوى موچه‌خۆرانی ته‌ندروستی ده‌ستیپێكردووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 10/02/2018‌ :: 256‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی
حكومه‌تی ناوه‌ندی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی ناردووەتە سۆران به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وردبینی بۆ مووچه‌خۆرانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و لیژنه‌كه‌ش پرۆسه‌ی وردبینه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه‌. 


مه‌قسود ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سۆران له‌ لێدوانێكدا به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند :"رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 8 شوبات، حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق لیژنه‌یه‌كی له‌ به‌غداوه‌ نارده‌ سۆران، به‌مه‌به‌ستی وردبینیركردن له‌ ناوی موچه‌خۆرانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی". 

وتیشی :"لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه‌ و له‌ كاره‌كانیشی به‌رده‌وامده‌بێت و ئه‌وه‌نده‌ی وردبینیه‌كه‌شیان كردووه‌ تا ئێستا هیچ گرفتێك نه‌هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ و هیچ ڕه‌خنه‌یه‌كیشیان نه‌بووه‌". 

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، لیژنه‌كه‌ داوای چه‌ند زانیارییه‌كی لێكردووین كه‌ ده‌بێت به‌ زمانی عه‌ره‌بی بۆیان ئاماده‌بكه‌ین. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure