پارێزگاری بەغدا لەبارەی زیادبوونی توشبوونی ئایدزەوە هۆشیاری دەدات

هەواڵ / عێراق :: 09/02/2018‌ :: 181‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
دوای دەستنیشان کردنی چەند حاڵەتێکی تووشبوون بەنەخۆشی ئایدز لە بەغدای پایتەخت، پارێزگار هۆشداری دەدات لەبارەی ئایندەی تووشبوونی ئەو نەخۆشییە.


لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی ئەمڕۆ هەینی بۆ دواڕۆژ ناردووە، نووسینگەی ڕۆژنامەوانی پارێزگاری بەغدا دەڵێت "فەرمانگەی تەندروستی کەرخ لەسەرەتای ئەمساڵدا چەند حاڵەتێکی تووشبوونی بە نەخۆشی ئایدزی تۆمارکردووە، هەروەک لە ساڵی رابردووشدا چەند حاڵەتێکی تری دەستنیشان کراوە، کۆنترۆڵیش کراوە".

روونیشی دەکاتەوە "لە ناوەندی پشکنینی نەخۆشی ئایدز بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوە دێن، شەش حاڵەت تۆمارکراوە، سیان لەو تووشبووانە لیێان دڵنیابوونەتەوە کە بەتەواوی بەو نەخۆشییە تووشبوون، سیانەکەی تری لە چاوەڕوانی دڵنیابووندات".

ئاشکراشی دەکات "تووشبووەکان 4 کەسیان عێراقی بوون دووانەکەی تری بیانی بوون".
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی پارێزگاری بەغدا جەختیش دەکاتەوە "دیارکردنی ئەو حاڵەتانە ئاماژەیەمی مەترسیدارە بۆ بڵابوونەوەی و زیادبوونی تووشبووانی ئەم نەخۆشییە، پێویستە بە گرنگییەوە چاودێری ورد بکرێت، بۆئەوەی سنورێک بۆ بۆ بڵاوبووەو زیاد بوونی دابنرێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure